بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عیماد عەکوش توێژەر و شارەزای کاروباری ئابوری بە کەناڵی " المسیرە " ی یەمەنی ڕاگەیاند کە گەمارۆی ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن یەمەنەوە تێچووی هاوردەی بۆ ناوچە داگیرکراوەکان بۆ زیاتر لە 91 ملیار دۆلار بەرزکردووەتەوە. هەروەها تێچووی هاوردەی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 50 ملیار دۆلار.
ناوبراو وتی: هەر ئاڵۆزییەکی دیکە لە دەریای سوور لە ڕووی ئابورییەوە کاریگەری لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت.
ئەو شارەزایە وتی کە تێچووی بیمە گەیشتووەتە 13 ملیار دۆلار.
وتیشی کە ڕاگەیاندنی قۆناغی چوارەمی گەمارۆی ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن یەمەنەوە قەیرانە دارایی و ئابورییەکانی ئەو ڕژێمە زیاتر دەکات./.