بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی قادسیە بە فەرمی ڕایگەیاند کە یاسر شەهرانی بەرگریکاری بە ئەزموونی
هەڵبژاردەی سعوودیە و یانەی هیلال پەیوەندی بەم یانەیە کردووە. ئەم گواستنەوەیه
دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هیلال و به بێ هیچ پارەیەک بۆ یانەی پێشووی
ئەنجام دراوه و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی قادسیه بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت.
یاسر شەهرانی کە
ئێستا تەمەنی 33 ساڵە دوای 13 ساڵ لە ئامادەبوونی بەردەوام و سەرکەوتوو لە یانەی هیلال
گەڕایەوە بۆ ئەو یانەیە کە لەوێ دەستی بە تۆپی پێی پیشەگەری کردبوو./.