بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ڕۆما بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ وێسلی فرانسا لە فلامینگۆ ئاشکرا کرد. ئەم یانه ئیتاڵییه پرۆسەی گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە بەرازیلیەی به بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ و پێنج ملیۆن یۆرۆ پاداشت تەواو کرد.

وێسلی تەمەن 21 ساڵ، کە هەروەها لەژێر چاودێری یانەکانی وەک یوڤێنتوس و ئێڤەرتۆن بوو، بە واژۆکردنی گرێبەستێکی پێنج ساڵە تاوەکو کۆتایی حوزەیرانی 2030 لە یانەی ڕۆما ئامادە دەبێت./.