بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەباس شۆمان، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی زانایانی گەورەی ئەزهەر، سەرسوڕمانی خۆی لە تووڕەیی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەڵوێستەکانی ئەزهەر و شێخی ئەزهەر سەبارەت بە غەززە دەربڕی.
ناوبراو وتی: زایۆنیستەکان لە ئەزهەر و شێخەکەی تووڕەن و دڵتەنگن کە ئێمە وەک دوژمنی زایۆنیزم وەسفمان کردوون. نازانم چۆن وەسفیان بکەین بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە دڵتەنگی بکەن، چونکە ئەمە مایەی خۆشحاڵییە.
شایانی باسە کە هێشتا هێرشی میدیا زایۆنییەکان، دژی دامەزراوەی ئەزهەر و شێخی ئەزهەر و ئەحمەد تەیب بەردەوامە.
ڕۆژنامەی زایۆنیستی "مەعاریف" لە ڕاپۆرتێکدا ئەزهەری بە " سەری مارێک " لە میسر بەراورد کردووە و داوای لابردنی کردووە.
ڕۆژنامە عیبرییەکە هەروەها چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ ئیلی دیکل، ئەفسەری خانەنشینکراوی هەواڵگری ئیسرائیل و شارەزای میسر ئەنجامدا، لەو ماوەیەدا دیکل بە توندترین شێوە هێرشی کردە سەر ئەزهەر و بانگەشەی ئەوەیکرد کە دامەزراوەکە وەک دەمێک بۆ دوژمنایەتیکردن بەرامبەر ئیسرائیل لە چوارچێوەی میسردا مامەڵە دەکات./.