بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 7 حاڵەتی مردن بە هۆی برسێتییەوە لە نەخۆشخانەکانی ئەم ناوچەکە تۆمار کراوە.
ئەو وەزارەتە ڕایگەیاندووە کە کۆی گشتی ئەو کەسانەی بە هۆی برسێتییەوە لە غەززە شەهید بوون، 154 کەسن کە 89 کەسیان منداڵ بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەم تاوانەدا بێدەنگە و هیچ هەڵوێستێکی نییە./.