بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەهد بن نافل سەرۆکی یانەی هیلالی سعوودیە ڕایگەیاند کە  نایەوێت خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پاڵێوراو بکاتەوە و بەمەش دوای شەش ساڵ کۆتایی بە  سەرۆکایەتی خۆی لە یانەکە بهێنێت. ئەو لێدوانەکانی لە بەیاننامەیەکدا لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردووەتەوە.

له کۆتاییدا فەهد بن نافل سوپاسی وەزیری وەرزش و بەڕێوەەرانی یانەکە و یاریزانان و به تایبەتی هاندەرانی یانەی هیلالی کرد. بن نەفال لە ساڵی 2019ەوە سەرۆکی یانەیە هیلالە و لەو ماوەیەدا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پیشەگەریکردن و نێودەوڵەتیکردنی یانەکە./.