بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیارە دژایەتیکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆتە خووی ڕیاز مەحرێز. ئەستێرەی جەزائیری کە هەفتەی ڕابردوو دژی ڕۆناڵدۆ قسەی کرد، ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکدا بانگەشە نوێیەکەی ڕۆناڵدۆی بە هەڵە ناوبرد.

ڕیاز مەحرێزی تەمەن 34 ساڵ، کە لە مانچستەر سیتی پەیوەندی بە یانەی ئەهلی کردووە و وەرزی ڕابردوو لەگەڵ ئەم یانەیە بووە پاڵەوانی ئاسیا، ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا وەڵامی ئەو بانگەشەیەی ڕۆناڵدۆی دایەوە.

مەحرێز ڕایگەیاند: من ئەوە قبوڵ ناکەم کە ئێمە ئێستا لە ئاستی خولە نایابەکانی جیهانداین. پێنج خولی گەورەی ئەوروپا هێشتا لە پێش سعوودیەن. بێگومان ئێمە ئێستا لە ئاستێکداین کە دەتوانین کێبڕکێیان لەگەڵدا بکەین و دوور نین.

ئامانجمان ئەوە نییە ببینە باشترین خولی ئەمڕۆی جیهان، ئەمە ئامانجێکی درێژخایەنە لە سعوودیە. کەسانی وەک من و ڕۆناڵدۆ یارمەتی خولەکە دەدەن بۆ بەهێزتربوون. لەو دوو وەرزەی کە لە یانەی ئەهلی بووم، شاهیدی ئەو گەشەکردنە بووم کە لە یانەکانی سعوودیەدا ڕوویداوە./.