بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، جگەر دووەم گەورەترین ئەندامی جەستەی مرۆڤە و هەموو خوراک و خواردنەوەکانی
بەکارهاتوو دەپشکنێت. جگەر ماددە زیانبەخشەکان وەردەگرێت و دەیانگۆڕێت بۆ شێوازێک
کە بۆ کۆئەندامەکانی دیکەی جەستە زیانبەخش نەبێت.
بوونی چەوری
لە جگەری هەموو مرۆڤێکدا شتێکی ئاساییە بەڵام ئەگەر جگەر لە سەدا 5 تا 10 چەوری تێدابێت پێی دەوترێت جگەری
چەور کە کاریگەری خراپی لەسەر ئەندامەکانی جەستە هەیە. جگەری چەور کێشەیەکە کە بەهۆی هەڵەی خۆراکییەوە سەرهەڵدەدات و بەداخەوە
لە سەدا 40ی خەڵک تووشی ئەو کێشەیە دەبن و دەبێتە هۆی زۆر ئاڵۆزی بۆ ئەندامەکانی جەستە.
هۆکارەکانی
جگەری چەور چین؟
1- قەڵەوی
2- بەرزی پەستانی خوێن
3- خواردنی خۆراکی چەور
4- خواردنەوە کحولییەکان
5- نەبوونی
چالاکی جەستەیی تەندرووست
نیشانەکانی
جگەری چەور چین؟
1- هەست بە
دڵ شێواندن
2- هەستی
بەردەوامی ماندووبوون
3- دابەزاندنی
کێش و حەزی خواردن
4- سەرلێشێواوی،
زەحمەت لە تەرکیز کردن
5- ئازار لە ناوەڕاست یان بەشی سەرەوەی ڕاستی سک./.