بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیرانی نەوتیی نێوان تورکیا و عێراق لە ساڵی 2023 دوای بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس چووەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە. دادگا تورکیای بە پێدانی یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبووی هەناردەکردنی نەوتی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە بەغدا سزا دا. ئێستا بە داخستنی تەواوەتی هێڵی بۆری کەرکووک -جەیهان، داهاتی ملیارەها دۆلار لەدەستچووە و هاوشانی کردنەوەی حاڵەتێکی نوێ، داهاتووی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە نادڵنیایی پۆشراوە و گرژییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەنکەرە و هەولێر و بەغدا گەیشتووەتە لووتکە.
ناکۆکی لەمێژینەی نێوان حکومەتی ناوەندیی عێراق و تورکیا سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی خاو لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە ساڵی 2023 گەیشتووەتە خاڵی وەرچەرخان، چوونکە دادگاکە پەیوەندی بە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتییەوە کرد دادگا سزای بڕی یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبووی تورکیا دەرکرد. ئەم کەیسە ئێستا بووەتە یەکێک لە نموونە سەرەکییەکانی ناکۆکی وزەی سنوور بەزاندن کە پرسەکانی سەروەری، پابەندبوونە یاساییەکان و هێڵی جیۆپۆلەتیکی لە یەکتردا تێکەڵ دەکات.
چوارچێوەی یاسایی لە ژێر گوشاردا
بنەمای یاسایی ئەم ناکۆکییە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتنی بۆریی عێراق و تورکیا لە ساڵی 1973 کە بە پێی ئەو ڕێکەوتنە هەر گواستنەوەیەکی نەوت لە ڕێگەی بۆری کەرکوک - جەیهانەوە دەبێت لە لایەن حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە ڕەزامەندی لەسەر بدرێت. بەڵام لە ساڵی 2014ەوە، تورکیا ڕێگەی بە هەرێمی کوردستان داوە، بە بێ ڕەزامەندی بەغدا نەوتی خۆی لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە بکات؛ کارێک کە ئەنکەرە بە هۆی پێویستی وزە و پەیوەندییە ناوچەییەکانەوە جێبەجێی کردووە، بەڵام بەغدا بە پێشێلکردنی سەروەری نیشتمانی خۆیی زانی و دۆسیەیەکی ڕەوانەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی کرد.
چۆنیەتی گواستنەوەی نەوت
ڕێگای گواستنەوە:
نەوتی خاوی دەرهێنراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستان لە باکوری عێراق لە ڕێگەی ژێرخانی ناوخۆی هەرێمەوە بۆ سنوری تورکیا گواسترایەوە. پاشان ئەم نەوتە لە ڕێگەی دەروازەی سنورییەوە هاتە ناو تورکیا و لە ڕێگەی بۆری نەوتی خاوی عێراق - تورکیا گەیشتە بەندەری جەیهان.
تێرمیناڵی هەناردەکردن:
لە تێرمیناڵی کۆمپانیای بۆتاش لە جەیهان، نەوت هەڵدەگیرا و دواتر دەگوازرایەوە بۆ تەنکەرە دەریاییەکان بۆ هەناردەکردن.
مۆدێلی فرۆشتن:
هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ نەوتی فرۆشتووە بە کۆمپانیا بازرگانییە نێودەوڵەتییەکانی وەک ڤیتۆڵ، گلێنکۆر و ترافیگورا، بەدەر لە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ).
کڕیارانی نەوت
لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2023 بڕێکی بەرچاو لە نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم شوێنانە هەناردە کراوە:
ئیسرائیل:
لە سەردەمێکدا زیاتر لە 75%ی هاوردەی نەوتی خاوی ئیسرائیل لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە بووە.
ئەورووپا و ئاسیا:
وڵاتانی وەک ئیتاڵیا، یۆنان، فەرەنسا و هیندستان لە ڕێگەی مامەڵەی بازاڕی سپۆت و گرێبەستی مامناوەندەوە کڕیاری بەردەوامی ئەم نەوتە بوون.
کۆمپانیا بازرگانییەکان:
ئەم کۆمپانیایانە بە زۆری نەوتیان بە داشکاندنی بەرچاو دەکڕی و بە قازانجێکی زۆرەوە هەناردەیان دەکردەوە.
داهاتی دارایی خەمڵێنراو
هەرێمی کوردستان:
بە هەناردەکردنی ساڵانە تا 100 ملیۆن بەرمیل و تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک 50 دۆلار، داهاتی ساڵانەی هەرێم بە نزیکەی 5 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
تورکیا:
بە وەرگرتنی پارەی ترانزێت و خزمەتگوزاری تێرمیناڵ لە جەیهان، داهاتی ساڵانەی تورکیا لە نێوان 300 بۆ 500 ملیۆن دۆلار بووە.
کۆمپانیا بازرگانییەکان:
بە داشکاندنی 3 بۆ 5 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، قازانجی گشتی ئەم کۆمپانیایانە دەگاتە سەدان ملیۆن دۆلار.
حکومەتی ناوەندی عێراق:
بەغدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ساڵانە بە هۆی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە بێ مۆڵەت تا 30 ملیار دۆلار داهاتی لەدەست داوە.
بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی و دۆخی ئێستا
لە مانگی ئازاری ساڵی 2023دا دادگای نێودەوڵەتی تورکیای بە پێشێلکردنی ڕێکەوتنەکەی ساڵی 1973 تۆمەتبار کرد و بڕیاریدا یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بداتەوە.
تورکیا تا ئێستا تەواوی ئەو بڕە پارەیەی نەداوە و دانوستانەکان بۆ کەمکردنەوەی بەردەوامن، هاوکات سودی قەرزەکە بەرز دەبێتەوە.
هەروەها حاڵەتی دووەمیش بەردەوامە، کە تێیدا بەغدا داوای 3 بۆ 5 ملیار دۆلاری زیادە دەکات بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2023.
دۆخی بۆرییەکان تا مانگی تەمموزی 2025
· تا 25 ی ئازاری 2023، بۆری کەرکوک - جەیهان داخرابوو.
· تا مانگی تەمموزی 2023 هیچ نەوتێک لەم بۆرییەوە نەگوازراوەتەوە.
هەرێمی کوردستان توانای هەناردەکردنی 450 هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا لەدەستداوە؛ ڕووداوێک کە کاریگەری لە سەر نزیکەی 80٪ی بودجەی حکومەتی هەرێم هەبووە.
بەرپرسیارێتی و لێپرسینەوە
تورکیا:
وەزارەتی وزە و دامەزراوەکانی سیاسەتی دەرەوە و کارگێڕانی بۆتاش ڕۆڵیان هەبوو لە بڕیاری گرنگینەدان بە حکومەتی بەغدا.
هەرێمی کوردستان:
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و سەرکردە سیاسییەکانی هەولێر سیاسەتی فرۆشتنی سەربەخۆی نەوتیان گرتەبەر.
کۆمپانیا بازرگانییەکان:
هەرچەندە بەرپرسیارێتی یاسایییان نییە، بەڵام بە بەشداریکردن لەم پرۆسەیەدا، لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسایی بازرگانییان ئاسایی کردووەتەوە.
مەترسییە ستراتیژییەکانی پێشەوە
میکانیزمەکانی جێبەجێکردن:
ئەگەر تورکیا قەرەبوو نەکاتەوە، ئەوا عێراق ڕەنگە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی بدات لە دەرەوەی وڵات.
ئاڵۆزی دیپلۆماسی:
لە غیابی ڕێکەوتنی سێقۆڵی لە نێوان بەغدا و هەولێر و ئەنکەرە، ڕەنگە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ ماوەیەکی زۆر بە ئاڵۆزی بمێنێتەوە.
کاریگەری لەسەر بازاڕ:
بەردەوامی نەبوونی نەوتی هەرێمی کوردستان- تا 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا - دەتوانێت کاریگەری لە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت لە سەر بازاڕی جیهانی هەبێت.
وانەیەک بۆ دیپلۆماسی وزە
ناکۆکی نەوتیی تورکیا و عێراق ناسکیی ڕێکەوتنە سنوربەزێنەکانی وزە ئاشکرا دەکات کاتێک چوارچێوە یاساییەکان پشتگوێ دەخرێن. ئەم قەیرانە جەخت لە سەر پێویستی ڕێکەوتنی فرەلایەنە و شەفافییەت و ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی لە بازرگانی وزەدا دەکاتەوە. بۆ تورکیا، چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە نەک تەنیا دەرئەنجامە ئابورییەکان بەڵکوو تێچووی جیۆپۆلەتیکیشی دەبێت کە ڕەنگە کاریگەری لە سەر ستراتیژی وزەی ناوچەیی ئەنکەرە هەبێت./.