بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد عەلی فازل وەزیری کارەبای عێراق ڕۆژی هەینی گەیشتە تاران تا لە گەڵ بەرپرسانی پەیوەندیداری ئێران سەبارەت بە دابینکردنی غاز و دڵنیابوون لە پابەندبوونی ئەم وڵاتە بە بەڵێنەکانی، وتووێژ بکات.
ئێران و عێراق گرێبەستێکیان بۆ دابینکردنی ڕۆژانە نزیکەی 55 ملیۆن مەتری سێجا غازی پێویستی وێستگەکانی کارەبای عێراق واژۆ کردووە.
لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە ڕێژەی دابینکردنی غازی ئێران دابەزیوە و ئەمەش کێشەی لە بەردەم وەبەرهێنانی کارەبای عێراق درووستکردووە./.