بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فابریزیۆ ڕۆمانۆ بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند که یانەی هیلال هێشتا لە وتووێژدایە لەگەڵ نوێنەرانی نونێز و ئەم هێرشبەرە لە پێشەنگی لیستی ئامانجەکانی گواستنەوەی یانەی هیلال بۆ ئەم هاوینەیە.

پەیامنێری پسپۆڕ لە گۆڕانکاری وەرزشی تۆپی پێ دەڵێت لیڤەرپول ئامادەیە ئەم یاریزانە بفرۆشێت و دانوستانەکان سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبن. نونێز دوای گواستنەوەی 100 ملیۆن یۆرۆی لە ساڵی 2022، بە هۆی ئەوەی نەیتوانی لەم وەرزەدا ئاستێکی باش پێشکەش بکات، لە لێواری فرۆشتندایە لەلایەن یانەی لیڤەرپولەوە./.