بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موحسین پاکنەژاد وەزیری نەوتی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لە گەڵ زیاد عەلی فازل وەزیری کارەبای عێراق لە تاران، بە ئاماژە بە گرێبەستی هەر دوو وڵات بۆ پێدانی غاز بە عێراق لە دوو خاڵی سنوریی شەلەمچە و نەوتی شار، سەبارەت بە ڕێژەی هەناردەی غاز وتی: سەبارەت بە ڕێژەی هەناردەی غاز هەندێک بابەت هەبوو کە خۆشبەختانە چارەسەر کران.

ناوبراو وتی: داواکاری داراییمان لە هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق هەبوو کە گەیشتینە ئەنجامی زۆر باش و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە هەر دوو بابەتی هەناردە و وەرگرتنی پارەی ئەو هەناردەی غازە، چارەسەرەکان دەبینین./.