بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمیر حاتەمی ڕایگەیاند کە لە شەڕی 12 ڕۆژەدا بەشێک لە تاوان و دوژمنایەتی ڕژێمی زایۆنیستی بەرامبەر بە ئێران بینرا، ئەگەرچی ئەم دوژمنە بۆ ئێمە ناسراوە و لە ماوەی 2 ساڵی ڕابردوو لە غەززە و لە تەمەنی ناپاکی کەمتر لە 80 ساڵەی، بەردەوام تاوان و دەستدرێژیی بەرامبەر بە گەلان و وڵاتانی دیکە بینراوە.
ناوبراو وتی: سەرەڕای زیانەکانی وەک لە دەستدانی فەرماندە باڵاکان، زانایانی ئەتۆمی و خەڵکی مەدەنی، بە ئامادەبوون و خۆڕاگریی خەڵک بووینە سەرکەوتووی ئەم شەڕە و بە لێدانی کەم وینە و جیدیی دوژمن، ڕێگریمان لە مسۆگەرکردنی ئامانجەکانی کرد.
ئەمیر حاتەمی وتی: هێزی درۆنی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک خۆی ماوەتەوە و ئامادەی ئۆپەراسیۆنە و بەهێزتر و بە ئیرادەیەکی باشترەوە وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەدەینەوە./.