بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، "عەبدولباری عەتوان " شرۆڤەکاری دیاری جیهانی عەرەب، لە یاداشتێکدا نووسیویەتی: " سوریای نوێ لە لایەنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی و کۆبوونەوە نهێنی و گشتییەکانی بەرپرسانی لە گەڵ بەرپرسانی زایۆنیست لە چەندین پایتەخت لە ئەبوزەبیەوە تا فەرەنسا و باکوو، بە پێشەکیی یەکگرتوو، مانشێتی سەرەکی میدیای عەرەبی و جیهانی داگیرکردووە.
سەرنووسەری ڕۆژنامەی رای الیوم لەم بڵاوکراوەدا درێژە بە تێبینییەکەی دەدات و نووسیویەتی " گرنگیدانمان بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و سەردانەکان بە مانای پشتگوێخستنی ئەو ئاژاوەی ئەمنی و ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە ساحل یان لە پارێزگای سوەیدا لە دژی هۆزی دروز ئەنجامدراون، یان پشتگوێخستنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتی، بارەگاکانی سوپای سوریا و بینای وەزارەتی بەرگری و هاتنە ناوەوەی هەواڵگری و سەربازی ئیسرائیل بۆ ناو دیمەشق و دەستگیرکردنی هەموو ئەوانەی لە لیستەکەیاندان، نییە. سوریای نوێ دەستەکانی خۆی لەدەستداوە و بە گشتی خۆی لە جیهانی خۆڕاگریی عەرەبی و ئیسلامی دەوروبەری جیاکردووەتەوە و بە خۆڕایی خۆی تەسلیمی دیکتاتۆریی ئەمریکا و ئیسرائیل کردووە "
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە گەمارۆی ئابوری سووریا و خراپتربوونی بارودۆخی ژیانی خەڵکی ئەو وڵاتە کردووە سەرەڕای هەموو ئەو ئیمتیازاتانە.
کاردانەوە نیشتمانییەکان لە سوریا بەرامبەر بە پێشهاتە کارەساتبارەکان
بە لەبەرچاوگرتنی ئەم هەلومەرجە، عەتوان ڕایگەیاندووە " سرووشتییە کە کاردانەوەی نیشتمانی لە سوریادا هەبێت بەرامبەر بەم پێشهاتە کارەساتبارە: یەکەمیان سیاسی و ئاشتییانە، لە لایەن گرووپە مەدەنییەکانەوە کە شمشێری ئۆپۆزسیۆنیان لە دژی ڕژێمی دەسەڵاتدار لە دیمەشق کێشاوە، یان بە هۆی دوورخستنەوە لە بەشداریکردن تێیدا یان بە هۆی ڕەنگدانەوەی نائومێدی بەرامبەر بە درووستکردنی دەوڵەتێکی دیمۆکراسی مۆدێڕن و سەقامگیر، هەروەها کردەی گروپێک کە پێکهاتووە لە 200 کەسایەتی سوریا کە نەیاری ڕژێمی پێشوون، لە نێویاندا بازرگانان، ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدارانی پێشوو، کە چالاکییەکانیان لە ئەورووپا دامەزراندووە.
سەرنووسەری ڕۆژنامەی رای الیوم زیادی کرد: دووەم: گرووپە چەکدارەکانی سوریا بڕیاریاندا بێنە مەیدان و یەکگرتوو بن لە چوارچێوەی گرووپێک کە تەوەری سەرەکییان ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاری و خیانەت و بەسراوەیی و پابەندبوونە بە خوێنی شەهیدان و هەبوونی باوەڕێکی قووڵ بە ئایدیاڵە نەتەوەییەکان و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا.
عەتوان " خۆڕاگریی سەربازی " بە "مەترسیدارترین و گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر سوریای نوێ وەسف دەکات کە " لە ئاشکراکردنی ناسنامەی خۆی و بڵاوکردنەوەی ناوی گرووپ و سەرکردەکانی کەمتر لە نۆ مانگ دوای جێهێشتنی دەسەڵاتی پێشووی سوریا دوو دڵ نییە ".
بە پێی ئەو یادداشتە، ڕۆژنامەی ئەلنەهاری لوبنانی یەکەم کەس بووە کە زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە. ڕۆژنامەکە یەکەم ڕاپۆرتی دەنگی و ڤیدیۆیی چاوپێکەوتنی لە گەڵ " ئەبی جیهاد ڕەزا "، فەرماندەی گشتی خۆڕاگری ئیسلامی لە سوریا کە بە " ئۆلی ئەلبەئس " ناسراوە، بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە بە زووترین کات وتارێک پێشکەش دەکات و یەکگرتنی گرووپەکانی خۆڕاگری بۆ یەک قەوارە ڕادەگەیەنێت، وەک گرووپی خۆڕاگریی نیشتمانی لە لیوای ئیسکەندەرون و بەرەی نیشتمانی بۆ ڕزگاری جۆلان و گرووپی چەکداری نهێنی لە باکوری سوریا کە ناوی خۆڕاگریی جەماوەری بوو.
عەتوان نووسیویەتی: درووستی ئەو زانیاریانە نادیارە، بەڵام ئەم ڕۆژنامەیە ناوبانگێکی زۆری هەیە، هەروەها شاهیدی فراوانبوون و زیادبوونی ئۆپۆزسیۆنی سوریاین کە سیاسەتی نوێی سوریای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی داگیرکەر و ڕێکەوتنی ئەمنی لە گەڵیدا، لەنێویاندا چەکداماڵینی باشوری سوریا ڕەتدەکاتەوە.
مەرجەکان ئامادەن بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ بەرەی خۆڕاگری
ناوبراو لە درێژەدا کۆتاییەکەی هەڵسەنگاندووە و نووسیویەتی: " هەموو مەرجەکان ئامادەن بۆ گۆڕینی خاکی سوریا وەک بنکەیەک بۆ دەستپێکردنی خۆڕاگریی سوریا -عەرەبی -ئیسلامی دژ بە ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و بۆ ئەوەی سوریا بچێتەوە نێو بەرەی خۆڕاگری و هەماهەنگی لە گەڵ لقەکانی لە لوبنان، یەمەن، فەڵەستین، عێراق و ئێران ".
ئەو شرۆڤەکارەی جیهانی عەرەب ڕایگەیاندووە: دوای هەڵوەشاندنەوەی سوپای عەرەبی سوریا، زیاتر لە 300 هەزار سەرباز و زیاتر لە 150 هەزار هێزی ئەمنی کە ئەندامی زیاتر لە 17 دەزگای ئەمنی بوون، ڕژانە سەر شەقامەکان. هەموویان ئاستێکی بەرزی ئامادەیی شەڕیان هەیە و پێویستیان بە ڕاهێنان نییە. لەوەش گرنگتر پێویستیان بە چەک نییە لە دەرەوە. سوریا دارستانی چەک و تەقەمەنییە.
عەتوان لە کۆتاییدا نووسیویەتی: ڕۆژ و هەفتە و مانگەکانی داهاتوو بۆ سوریا پڕ دەبن لە سوپرایز کە لە بەرژەوەندی ئیسرائیل و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە نێو عەرەبەکاندا نابێت. سوریا شوناس و کەرامەتی نەتەوەیی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە و جێگای خۆی لە بەرەی خۆڕاگریدا بەدەست دەهێنێتەوە./.