بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، گێلاس تەنیا میوەیەکی هاوینەی بە تام نییە، بەڵکو میوەیەکی دەوڵەمەندە
بە ماددە خۆراکیەکان کە سوودی زۆری هەیە بۆ تەندرووستی دڵ و کەمکردنەوەی هەوکردن و
کۆنترۆڵکردنی کێش.
ئەم میوەی
سوور و شەربەتدار، سەرەڕای تامی خۆشی، تایبەتمەندی چارەسەری بەرچاوی هەیە کە لە سەردەمی
کۆنەوە جێگەی سەرنج بووە. لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری تا باشترکردنی کوالیتی خەو،
گێلاس هاوکارێکی گشتگیری بۆ تەندرووستی جەستە هەیە.
تایبەتمەندییە
بەرزەکانی گێلاس بۆ تەندرووستی جەستە بریتین لە:
1- سەرچاوەیەکی
دەوڵەمەند لە دژە ئۆکسێنەرەکان
2- کەمکردنەوەی
هەوکردن و ئازاری ماسولکەکان
3- باشترکردنی
کوالیتی خەو
4- بەهێزکردنی
تەندروستی دڵ
5- کۆنتڕۆڵکردنی
کێش و شەکرە
6- لابردنی ژەهر و خاوێنکردنەوەی گورچیلەکان./.