بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژەرانی زانکۆی میشیگان لە توێژینەوەیەکدا لەسەر نەخۆشانی جگەری چەوری ناکحولی بۆیان دەرکەوت خواردنی ڕۆژانەی سەوزە گەڵادارەکان یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی چەوری جگەر و باشترکردنی ئەرکەکانی.

ئەم توێژینەوەیە دەریخست ئەو نەخۆشانەی که ڕۆژانە دوو جار سەوزەی گەڵادار دەخۆن، نیشانەکانی هەوکردنی جگەریان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە. چونکە سەوزە گەڵادارەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و پێکهاتەی دژە هەوکردن کە زیانی جگەر کەم دەکاتەوە و تەندروستی جگەر باشتر دەکات. تێکەڵەیەک لە خۆراکی تەندرووست، وەرزشی ڕێک و پێک و خواردنی سەوزەی گەڵادار دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە خۆپاراستن و چارەسەری نەخۆشییەکانی جگەر./.