بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاڵەک یەکێکە لە میوەکانی هاوینە کە سوود و تایبەتمەندی زۆری هەیە. کاڵەک دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و C. کاڵەک کاربۆهیدرات، پرۆتین و ئاوی تێدایە، هەر سەد گرام کاڵەک 34 کالۆری دابین دەکات. ئەم سوودانەش ئەم میوەیە دەکاتە یەکێک لە میوەکانی گونجاو بۆ دابەزاندنی کێش.

کاڵەک و شەکرە:

یەکێکی تر لە سوودەکانی کاڵەک یارمەتیدەرە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن. یەکێک لە هۆکارەکانی نەخۆشی شەکرە بەکارهێنانی خوراکی چەور و شەکرییە. خواردنی کاڵەک دەبێتە هۆی هەست کردن بە تێری و بۆیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕێگرتن لە شەکرە.

کاڵەک و گورچیلەکان:

یەکێکی دیکه لە سوودەکانی کاڵەک کاریگەری لەسەر پاراستنی تەندرووستی گورچیلەکانە. کاڵەک تایبەتمەندی زیادکردنی میزی هەیە. کاڵەک بەم تایبەتمەندییە چالاکی گورچیلەکان زیاد دەکات و بەم شێوەیە ماددە ژەهراوییەکان خێراتر لە جەستە دەردەچن.

کاڵەک و دڵ:

کاڵەک ئەدینۆزینی تێدایە کە ڕێگە لە مەیینی خوێن دەگرێت کە دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ و یارمەتیدەر دەبێت لە سەرکوتکردنی خانە زیانبەخشەکانی خوێن لە جەستەدا و مەترسی جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە. کاڵەک هەروەها لیکوپینی تێدایە کە ڕێژەی جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە و یارمەتیت دەدات دڵێکی تەندرووست بپارێزیت.

کاڵەک و جگەر:

یەکێک لە سوودەکانی کاڵەک ئەوەیە کە بە ئاسانی هەرس دەکرێت و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ. ڕیشاڵی کاڵەک یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کاری هەرس و لە ئەنجامدا یارمەتیدەر دەبێت لە کردنەوەی کونەکانی جگەر و بەهێزکردنی توانای جگەر.

کاڵەک و سییەکان:

یەکێک لە سوودەکانی کاڵەک ئەوەیە کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C کە بۆ چارەسەری هەوکردن بەسوودە. ڤیتامین C بۆ باشترکردنی سووڕی خوێن و دابینکردنی ئۆکسجین بۆ ئەندامەکانی جەستە زۆر گرنگە. یەکێکی دیکە لە سوودەکانی کاڵەک ئەوەیە بڕێکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە کە زۆر بەسوود و کاریگەرە وەک ماددەیەکی گرنگ بۆ گرژبوونی ماسولکەکان و بەهێزکردنی توانای کۆئەندامی هەناسەدان./.