بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز لە بەیاننامەیەکدا بەرامبەر بە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند " لە ساتێکدا کە چەمکەکانی دڵسۆزی و مێژوو بەرجەستە دەبن، ئێمە لە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانیدا وەستاوین؛ بابەتێک کە تایبەتە بە کەرامەتی ئەو کەسانەی کە چەکیان هەڵگرت و بەرگرییان لە عێراق و سەروەری وڵات کرد ".
ناوبراو ڕایگەیاند " پەسەندکردنی یاسای هێزەکانی حەشدی شەعبی تەنیا ڕێکارێکی یاسایی نییە، بەڵکوو دەربڕینی پێزانینی خەڵکە بۆ تێکۆشەران و چەسپاندنی مافی ئەو کەسانەی کە وەڵامی بانگەوازی دەسەڵاتیان دایەوە و بە خوێنی خۆیان شکۆمەندییان بۆ ئەم نیشتمانە هێنا "./.