بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێهدی قایدی و سەردار ئازمون دوو ئەستێرەی تۆپی پێی ئێرانی خراونەتە لیستی کۆتایی پاڵێوراوەکانەوە بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی خولی ئیماراتەوە. ئەم خەڵاتە ساڵانە لە لایەن خولی ئیماراتەوە پێشکەش بە کاریگەرترین یاریزانی ئەو وەرزە دەکرێت.

بوونی هاوکاتی دوو یاریزانی ئێرانی لەلیستی کۆتایی خەڵاتی تۆپی زێڕین، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ سەرکەوتنی یاریزانە ئێرانییەکان لەخولی ئیمارات و کاریگەری بەرچاویان لەسەر تۆپی پێ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ڕێوڕەسمی خەڵاتکردنی باشترین یاریزانانی وەرزی 2024-2025 رۆژی شەممە 9ی ئاب لە کۆشکی ئیمارات لە ئەبوزەبی بەڕێوە دەچێت./.