بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە شاری ئیسلام ئاباد کۆبوونەوە.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر پەیوەندی کۆن و مێژوویی وڵاتەکەی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە و بە ئاماژە بە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی 12 ڕۆژەی دژ بە ئێران، ستایشی خۆڕاگری و بەرگری بوێرانەی ئەم وڵاتەی کرد و هەروەها هاوخەمی خۆیی بە بۆنەی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکان، زانایانی ئەتۆمی و خەڵکی مەدەنی ڕاگەیاند.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش سوپاس و پێزانینی خۆیی بۆ پشتیوانی گەل و حکومەتی پاکستان لە شەڕی 12 ڕۆژەدا ڕاگەیاند و وتی کە گەلی ئێران ئەم هەڵوێستە برایانە هیچ کات لەبیرناکات.
سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی پاکستان هەروەها ئامانجی هاوبەشی خۆیان بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە 3 ملیار دۆلارەوە بۆ 10 ملیار دۆلار ڕاگەیاند./.