بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، کاریگەری بێلینگهام لە ڕیال کەمێک کەم بووەتەوە، لە کاتێکدا کۆڵ پاڵمەر
بە توانا و ئاستەکەی وای لە یانەی چێڵسی کرد ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان لە
وەرزی 25-24. ئەم یاریزانە تەمەن 23 ساڵە لە ئێستادا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی
تۆپی پێی جیهان.
کریس وادڵ،
یاریزانی پێشووی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکدا سەبورەت بەم بابەتە ڕایگەیاند: پێم
وایە ئەگەر کۆڵ پاڵمەر لە بازاڕدا بێت، دەبێت بانک بەتاڵ بکرێت بۆ کڕینی. لامین یامالیش
لە هەمان ئاستدایە. من لەو باوەڕەدام کە نرخی پاڵمەر لە جود بێلینگهام بەرزترە و ئەمەش
بە ئاستەکەی سەلمێنراوە./.