بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی بایرلیڤەرکوزن ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە پاتریک شیک هێرشبەری تەمەن 29 ساڵ، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە درێژکردەوە و ئێستا تاوەکو هاوینی 2030 لەگەڵ یانەکە دەمێنێتەوە.

سیمۆن رۆلفس، بەڕێوەبەری وەرزشی لیڤەرکوزن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە بنیاتنانەوەی تیپەکە بۆ وەرزی داهاتوو، پاتریک شیک وەک هێزێکی پاڵنەر دەبینین لە پرۆسەی گەشەسەندندا. ئەو تێکەڵەیەک لە توانای تەکنیکی بەرز، تۆمارێکی نایاب لە تۆمارکردنی گۆڵ و ئەزموونی نێودەوڵەتی هەیە.

ئەم یاریزانە کە لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە یانەی بایەرلیڤەرکوزن کردووە، تا ئێستا لە 168 یاریدا 81 گۆڵ و 12 ئەسیستی گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردووە./.