بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، هەوکردنی ددان حاڵەتێکە کە بەکتریاکان دەچنە بەشەکانی ناوەوەی ددان و ئەمەش
دەبێتە هۆی هەوکردن و چڵک. ئەم هەوکردنە بەزۆری بەهۆی پووکانەوەی زۆر، ددانی شکاو یان
نەخۆشی پووک ڕوودەدات. کاتێک شانە نەرمەکانی ناو ددان کە دەمار و خوێنبەرەکان
لەخۆ دەگرێت زیانی پێدەگات، ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەشەی بەکتریا دابین دەکات و وردە
وردە هەوکردن درووست دەبێت.
گرنگترین هۆکارەکانی هەوکردنی ددان بریتین لە:
1- کلۆربوونی
ددان
2- هەوکردنی
پووک
3- چارەسەری
نادروست
4- برینداربوون
یان شکانی ددان
5- پاکوخاوێنی
نەگونجاوی دەم و ددان
هەوکردنی ددان یەکێکە لە کێشە باوەکانی دەم و
ددان، بەڵام ئەگەر پشتگوێ بخرێت دەبێتە هۆی کێشەی مەترسیدار. هەواڵی خۆش ئەوەیە کە بە پاکوخاوێنی ددان، سەردانی پزیشکی ددان بە
بەردەوامی و چارەسەرکردنی کێشەکانی ددان لەکاتی خۆیدا، دەتوانرێت تا ڕادەیەکی زۆر ڕێگری
لە ڕوودانی ئەم کێشانە بکرێت. هەروەها ئاگاداربوون لە نیشانەکانی وەک ئازاری بەردەوام،
هەڵئاوسانی، تا و بۆنی بۆنی دەم یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەستنیشانکردنی
خێرا و چارەسەری کاریگەر./.