بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆبێرتۆ فیرمینۆ ئەم هاوینە زۆر کەسی سەرسام کرد. ئەم یاریزانە بەرازیلییە کە گواستنەوەی بۆ یانەی ئەهلی بە هەواڵێکی گەورە دادەنرا دوای بردنەوەی خولی نایابی ئاسیا لەگەڵ ئەم یانەیە، لە یانەی ئەهلی جیابووەوە و پەیوەندی بە یانەی ئەلسەد لە قەتەر کرد.

فیرمینۆ ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکدا بەرگری لە بڕیارەکەی کرد بۆ پەیوەندی کردن بە یانەی ئەلسەد و ڕایگەیاند: من بەتەواوی ڕازیم بە هاتنم بۆ قەتەر. یاریزانی بەرازیلی زۆر لێرەن و هەست دەکەم لە ماڵەوەم. یاریزانانی قەتەریش خەڵکێکی باشن. دووبارەی دەکەمەوە ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن کە من پەشیمان بووم لە بڕیاری جێهێشتنی ئەهلی بەهیچ شێوەیەک بێ بنەمان. سوپاس بۆ خوا، من دڵخۆش و ئاسودەم./.