بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، نەیمار بە دوو گۆڵ لە بردنەوەی سانتۆس بە ئەنجامی 3-1 بەرامبەر یوڤێنتود
لە خولی بەرازیل درەوشایەوە، ئەمەش سەرنجی کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیلی
ڕاکێشا. نەیمار دوای چەندین پێکان گەڕایەوە بۆ یانەی سانتۆس و لەم یارییەدا یەکێک
لە باشترین نمایشەکانی ئەم وەرزەی پێشکەش کرد. ئەو دوو گۆڵی تۆمارکرد و هەروەها ڕۆڵی
سەرەکی هەبوو لە هەر سێ گۆڵی تیپەکەی.
ئەمە یەکەم جارە نەیمار لەدوای گەڕانەوەی بۆ بەرازیل لەیارییەکدا
توانیویەتی دوو گۆڵ تۆمار بکات و ئێستا لەم وەرزەدا 6 گۆڵی تۆمارکردووە. ڕەنگە ئەم
ئاستەی نەیمار سەرەتایەک بێت بۆ ئەنچیلۆتی و پێداچوونەوە بۆ ئامادەبوونی نەیمار لە
هەڵبژاردەی نیشتمانی./.