بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، بێرناردۆ سیلڤا لەلایەن پێپ گواردیۆلاوە وەک کاپتنی مانچستەرسیتی بۆ وەرزی
نوێ هەڵبژێردرا، ئەو کێشەیە کە ئەم یاریزانە پورتوگالییە پێیوایە بەرپرسیارێتییەکی
گەورەتر بۆ ئەو دەخاتەڕوو.
بێرناردۆ
سیلڤا لە ڕاهێنانی ئەمڕۆدا بە ئامادەبوونی هاندەران ڕایگەیاند: من زۆر شانازی دەکەم
کە کاپتنی نوێم، بەڵام دەزانم ئەمە بەرپرسیارێتییە. سەرەتا هەوڵ دەدەم هەموو ڕۆژێک
ببمە نموونە. گرنگترین ئەرک دروستکردنی پەیوەندییەکی باشە لەنێوان یاریزانەکاندا.
دەبێت ڕێز لە نێوانماندا هەبێت، لەکاتێکدا هەموومان کێبڕکێ دەکەین بۆ پێگەی خۆمان
لە تیپەکەدا./.