بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ویرتز لە چاوپێکەوتنێکدا دانی بەوەدا نا کە بە ڕای ئەو مێسی باشترین یاریزانی
تۆپی پێیە و هیوای خواستووە لە قۆناغێکی ژیانی پیشەگەری تۆپی پێی لەگەڵیدا یاری
بکات. ئەم لێدوانانە لەکاتێکدایە کە ڕیال مەدرید ئارەزوویەکی زۆری نیشاندابوو بۆ
گرێبەستکردن لەگەڵ ئەم ئەستێرە ئەڵمانیە لەم هاویندا.
هەروەها ئەم
یاریزانە وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە کێ باشترین هاوڕێی بووە، ڕایگەیاند: تۆنی
کرۆس. ئەو ناوازەیە لە کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ و تاکتیکی یاری. ئەو
بەڕاستی یاریزانێکی نایابە.
کێ بەهێزترین
یاریزانە کە بەرامبەری یاریت کردبێت؟ ماک ئالیستەر. لە دوایین یاری بەرامبەر لیڤەرپول
لە چامپیۆنزلیگ، یاریکردن بەرامبەر ئەو زۆر قورس بوو./.