بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خافیێر ماسکێرانۆ ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیامی، شەوی ڕابردوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دووپاتی کردەوە کە مێسی لە یاریی داهاتووی بەرامبەر یانەی پوماس ئامادە نابێت، چونکە لە دووەم یاری تیپەکە بەرامبەر یانەی نێکاکسا تووشی پێکان بووە و لە ئێستادا ناتوانێت یاوەری تیپەکەی بکات لە یارییەکانی دیکەدا. سەرەڕای ئەم ڕووداوە، ماسکێرانۆ دووپاتیکردەوە کە پێکانەکەی مێسی مەترسیدار نییە و بەم زووانە دەگەڕێتەوە نێو یاریگاکان./.
مێسی لە یارییە گرنگەکەی ئینتەر میامی ئامادە نییە!
جام کوردی - لیۆنێل مێسی ناتوانێت یاوەری ئینتەر میامی بکات لە یاری بەرامبەر پوماس.

August 06, 2025