بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، تۆماس مۆلەر ئەستێرەی نوێی خولی ئەمریکایە. لەمەودوا دەبێت بەرامبەر ئەستێرە
گەورەکانی دیکەی تۆپی پێی ئەوروپا یاری بکات وەک لیۆنێل مێسی، سێرجیۆ بوسکێتس، جۆردی
ئەلبا و لویس سوارێز. بە پێی راپۆرتی یانەی ڤانکۆڤەر، تۆماس مۆلەر گرێبەستێکی دوو ساڵەی وەک یاریزانی
ئازاد لەگەڵ ئەم یانە واژۆکردووە./.
فەرمی؛ تۆماس مۆلەر، ئەستێرەی نوێی خولی ئەمریکا
جام کوردی - تۆماس مۆلەر دوای 25 ساڵ یاریکردن بۆ یانەی بایرن میونشن پەیوەندی بە یانەی ڤانکۆڤەر وایتکاپس کرد و بووە گرانترین گواستنەوەی مێژووی ئەم یانەیە.

August 07, 2025