بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێتان نوانیری دیاردەی دۆزراوی یانەی ئارسنال ئەمڕۆ بە ئامادەبوون لە ئۆفیسی یانەکە گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێکردەوە و بەلایەنی کەمەوە تاوەکو ساڵی 2029 یاریزانی یانەی ئارسنال دەبێت.

نوانێری دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: واژۆکردنی ئەم گرێبەستە بۆ من زۆر گرنگە. من ئەمە بە یەکەم وەرزی ڕاستەقینەم دەزانم وەک یاریزانێک سەرەکی لە تیپەکە و دەتوانم لەگەڵ یاریزانە گەورەکانی دیکە لە ژووری خۆگۆڕین بم و لەگەڵیان بژیم.

من زۆر دڵخۆشم و دەمەوێت یارمەتی تیپەکە بدەم بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سەرکەوتن و دڵخۆشکردنی هاندەران و شانازی بۆ ئەم یانە مەزنە بهێنم. من لێرە هەست بە ماڵەوەم دەکەم./.