بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یامال پەیوەندییەکی بەهێزی هەبوو، هەم لە تۆپی پێ و هەم لەسەر ئاستی کەسایەتی، لەگەڵ ئینیگۆ مارتینێز. بەم بۆنەیە، ئەم یاریزانە گەنجەی بەرشەلۆنە پەیامێکی زۆر دڵسۆزانەی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بۆ ئەو بەرگریکارە بڵاوکردەوە لەگەڵ وێنەیەکدا کە تیایدا مارتینێز دەبینرێت یامال بەرز دەکاتەوە و ئاهەنگ دەگێڕێت.

یامال نووسیویەتی: سوپاس بۆ هەموو شتێک، کاپتنەکەم. سەرەڕای جیاوازی تەمەنی 16 ساڵ لەنێوان ئینیگۆ مارتینێز و یامال، هەردووکیان پەیوەندییەکی زۆر نزیکیان هەبوو لە ماوەی یاریکردنیان لە پێکهاتەی بەرشەلۆنە./.