بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماوەی سێ ساڵ ئامادەبوونی داروین نونێز لە لیڤەرپوڵ کۆتایی پێهات. ئەم هێرشبەرە کە لە یانەی بەنفیکاوە بە گرێبەستێکی گەورەی 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە کرد، ئێستا بە گرێبەستێکی 50 ملیۆن یۆرۆ چووەتە سعوودیە و بۆتە یاریزانی یانەی هیلال. داروین نونێز دووەم یاریزانی بیانییە کە لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستی لەگەڵ یانەی هیلال واژۆکردووە./.
گەورەترین گواستنەوەی ساڵی تۆپی پێی ئاسیا!
جام کوردی - داروین نونێز بە گرێبەستێکی 50 ملیۆن یۆرۆی لیڤەرپولی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی هیلال کرد.

August 11, 2025