بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر جۆزێف ئانتۆن، پسپۆڕی بواری تەمەن درێژی مرۆڤ دەڵێت، زۆر خواردنی پرۆتین، بەتایبەتی لە سەرچاوەی ئاژەڵی، ئاستی گەشەی IGF-1 زیاد دەکاتەوە. ئەم ماددەیە جۆرێکە لە هۆرمۆن کە یارمەتی درووست بوون و گەشەی ئێسک و شانەکانی جەستە دەدات لەگەڵ هۆرمۆنی گەشەکردن.

دکتۆر ئانتوان دەڵێت بۆ نموونە کەسێک کە تەمەنی لە 65 ساڵ کەمترە و کێشی نزیکەی 68 کیلۆگرام بێت دەبێت ڕۆژانە 46 بۆ 54 گرام پرۆتین بخوات کە یەکسانە بە حەوت هێلکەی گەورە یان 200 گرام سنگی مریشک یان دوو پەرداخ نیسکی کوڵاو.

ئەگەر تەمەنت سەروو 65 ساڵ بێت و ماسولکەکانت لاواز دەبن و کێشت کەم دەبێتەوە، دەبێت کەمێک خواردنی پرۆتین زیاد بکەیت. دکتۆر ئانتۆن پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئەم کەسانە دەتوانن خواردنی پرۆتینیان لە سەرچاوەکانی وەک ماسی و هێلکە و پەنیر و ماست لە شیری بزن و مەڕ زیاد بکەن.

دکتۆر ئانتۆن هۆشدار دەدات لەوەی کە خواردنی زۆر پرۆتین و چەوری پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە هەیە، لەوانە شێرپەنجەی کۆلۆن و ڕیخۆڵە.

بەم شێوەیە، دکتۆر ئانتۆن پێشنیاری خۆراکێکی هاوسەنگ دەکات کە تەرکیز لەسەر خواردنە ڕووەکییەکان بکات. ئەم خۆراکە دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدراتی جۆراوجۆر وەک دانەوێڵە و پاقلەمەنی، پرۆتینی ڕووەکی یان دەریایی و چەوری تەندروست لە چەرەسات./.