بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دی وینتەر پێشتر پەیوەندی لەگەڵ ئینتەر، یوڤێنتوس و بۆرنمۆس هەبوو، بەڵام میلان بە ئۆفەرێک هەنگاوی ناوە کە پێدەچێت بۆ هەموو لایەنەکان گونجاو بێت. بە پێی قسەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڕی گواستنەوەکە 20 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام سەرچاوەکانی دیکەش لەوانە هەواڵی میلان جەخت لەوە دەکەنەوە کە پاداشتی زیادەش لەم گرێبەستەدا هەیە./.