بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی زاخۆی عێراق به فەرمی ڕایگەیاند که ویسام ڕزق ڕاهێنەری تەمەن 44 ساڵەی قەتەر له وەرزی 2025-2026 ڕاهێنەرایەتی ئەو یانەیه دەکات. یانەی زاخۆ که وەرزی ڕابردوو دووەمی جامی عێراق بوو و ئامانجی ئەوەیه لە وەرزی داهاتوودا نەک تەنیا لە پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکاندا بەڵکو لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکانیشدا ئامادەبوونێکی سەرکەوتووی هەبێت. ویسام ڕزق دووەم ڕاهێنەری قەتەرە کە لە خولی عێراقدا کاردەکات./.