بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی سەبارەت بە سزاکانی سەر ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە " ڕژێمەکانی ڕۆژئاوا هەموو کات بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە سزا و گەمارۆکان جێگرەوەیەکی بێ خوێنڕشتنن بۆ شەڕ، بەڵام ڕاستییەکە چییە؟ ".
ناوبراو ڕایگەیاند کە " توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری بەناوبانگی The Lancet بڵاوبووەتەوە، پیشان دەدات کە سزا تاکلایەنەکان، بە تایبەت ئەوانەی کە لە لایەن ئەمریکاوە سەپێندراون، دەتوانن وەک شەڕەکان بکوژ بن ".
عێراقچی ڕایگەیاند کە " لە دەیەی 1970 تا ئێستا، ساڵانە زیاتر لە 500 هەزار کەس بە هۆی سزاکانەوە گیانیان لە دەست داوە و قوربانیانی سەرەکی، بە زۆرینە لە ژنان و منداڵان بوون ".
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە " کاتی ئەوە هاتووە ئەم سزا نامرۆڤانانەیە کە لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە سەپێندراون، وەک تاوان لە دژی مرۆڤایەتی بناسرێن "./.