بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جاک گریلیش بە فەرمی مانچستەر سیتی بە گرێبەستێکی یەک ساڵە جێهێشت و لە وەرزی گۆڕانکاری ئەم هاوینەدا پەیوەندی بە یانەی ئیڤەرتۆن کرد.

ئەم یاریزانه دوای پشتڕاستکردنەوەی گواستنەوەی بۆ ئەم یانەیه له چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێڤەرتۆن  ڕایگەیاند: ئەم گواستنەوەیە زۆر گرنگە بۆ من. ئەمە یانەیەکی مەزنە و هاندەرانی سەرسوڕهێنەری هەیە. لەو ساتەوە کە قسەم لەگەڵ ڕاهێنەرەکە کرد، بۆم دەرکەوت کە تەنیا یەک شوێن هەیە دەمەوێت بۆی بڕۆم. هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەندین پەیامم لە هاندەرانی ئێڤەرتۆنەوە پێگەیشتووە و ئەمەش بەشێک بوو لەو هۆکارانەی کە من ئێڤەرتۆنم هەڵبژارد./.