بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لێدوانەکانی حەکیمی لە کەناڵێکی فەڕەنسی، کە تێیدا گوتی شایەنی بردنەوەی
تۆپی زێڕینە لە یانەکەی پێشوازیەکی باشی لێ نەکرا، چونکە چاوەڕوان دەکرا هەموو لێدوانە
گشتییەکان پشتگیری لە دێمبێلێ بکەن.
ئەشرەف حەکیمی لە چاوپێکەوتنەکەیدا ڕایگەیاند: کاتێک
ناوم لە پاڵ تۆپی زێڕین دەهێنرێت، وەک خەونێک وایە کە هەرگیز بیرم لێ نەکردۆتەوە.
ئەگەر دەرفەتی بردنەوەم هەبێت، پێم وایە شایەنی ئەوەم. لەگەڵ ئەو وەرزە مەزنەی کە
هەمبوو، کەم یاریزان لە چارەکی کۆتایی و کۆتاییدا گۆڵیان تۆمارکردووە، ئەمەش بۆ بەرگریکارێک
قورسترە. ئامارەکانی
من لەم وەرزەدا ئامارەکانی بەرگریکارێکی ئاسایی نییە. کاتێک بەرگریکارێک بەم شێوەیە
یاری دەکات، پێموایە شایەنی ڕێزلێنانی زیاتر لە هێرشبەرێکە./.