بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی عەلاق ڕایگەیاند کە بەڵگەی چاکسازییە بانکییەکانی ساڵی 2025، هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ پتەوکردنی متمانەی خەڵک بە سیستەمی بانکی، چارەسەرکردنی کێشەکان و نوێکردنەوەی بانکەکان بە پێی ستانداردە جیهانییەکان و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی.
ناوبراو وتی: نزیکەی لە سەدا 80 ی پارەی کاشی عێراقییەکان بە هۆی بێ متمانەیی بە سیستەمی بانکی، لە دەرەوەی بانکەکان و لە ماڵەوە هەڵدەگیرێن.
سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق وتی: لە سەدا 10 ی بانکەکان بە هۆی لاوازبوونیان لە پێدانەوەی پارەی خەڵک، بەرەو هەڵوەشانەوە دەڕۆن./.