بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەندامێکی باڵای داعش لە کەرکوک، بە هاوبەشی لە نێوان هێزەکانی دژە تیرۆری سلێمانی و ئەمریکا و لە ڕێگای دوو کۆپتەرەوە ئەنجام دراوە.
ئەو ئۆپەراسیۆنە لە گوندی سەهیود لە ناحیەی ڕیاز لە 50 کیلۆمەتریی باشوری ڕۆژئاوای کەرکوکدا بووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاندووە کە ئەندامەکەی داعش بە بێ هیچ شەڕ و پێکدادانێک دەستگیر کراوە./.