بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لەم ساڵانەی دواییدا، پێشنیاری خواردنەوەی ئاوی زۆر بۆ پاراستنی تەندروستی
و جوانی پێست بووەتە یەکێک لە پەیامە سەرەکیەکان لە میدیاکان، ڕیکلامەکانی جوانکاری
و تەنانەت ئامۆژگاری پزیشکی گشتی. بەڵام زۆر کەس پێیانوایە خواردنەوەی 8 پەرداخ ئاو لە ڕۆژدا دەتوانێت
پێست لە وشکبوونەوە و چرچ و لۆچی ڕزگار بکات. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم باوەڕە بە بەڵگەی زانستی پشتگیری
ناکرێت.
خواردنەوەی
ئاو بۆ پاراستنی تەندرووستی گشتی جەستە زۆر گرنگە، بەڵام کاریگەری لەسەر تازەیی و
شێی پێست، بەتایبەتی لە کەسانی تەندرووست، سنووردار و ناڕاستەوخۆیە. بۆ پاراستنی پێستێکی
تەندرووست، پێویستە گرنگی بە چاودێری گونجاو، خۆراکی پێویست و شێوازی ژیانی تەندرووست
بدەیت. ئاو هەرچەندە پێویستە، بەڵام تەنیا بەشێکە لە چارەسەرەکە.
توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ئاوی بەکارهاتوو سەرەتا لە ڕێگەی
کۆئەندامی هەرسەوە هەڵدەمژرێت و پاشان لەلایەن خوێنبەرەکان دەگوازرێتەوە بۆ ئەندامە
گرنگەکانی وەک مێشک و دڵ و گورچیلەکان. پێست، هەرچەندە ئەندامێکی گەورەیە، بەڵام بۆ
وەرگرتنی ئاو لە پێشەوە نییە. بە واتایەکی دیکە، خواردنەوەی ئاو بەتەنیا ناتوانێت
شێی پێست زیاد بکات.
ئەو هۆکارانەی کە لە خواردنەوە ئاو کاریگەرترن
بۆ تەندروستی پێست بریتین لە:
1- بەکارهێنانی
شێدارکەرەوەی پێستی گونجاو
2- پاراستنی
پێست لە تیشکی خۆر بە بەکارهێنانی دژەخۆر
3- خواردنی
میوەی ئاودار وەک خەیار، شوتی، کەرەوز، لیمۆ و پرتەقاڵ
4- خۆراکێکی
دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسێنەرکان، ترشە چەوری ئۆمێگا 3، ڤیتامین C و E./.