بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە جیهانی ئەمڕۆدا کە نەخۆشییەکانی دڵ یەکێکن لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە سەرانسەری جیهاندا، توێژەران بەدوای چارەسەری سروشتی و بەردەستدا دەگەڕێن بۆ کەمکردنەوەی ئەم مەترسیە. لەم بارەیەوە ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤارێکی بەناوبانگدا بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات کە خواردنی گوێز بە شێوەیەکی ڕێکوپێک دەتوانێت تەندرووستی دڵ بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بکات.

ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە دوای شەش مانگ، ئەو کەسانەی که گوێزیان لە ماوەی ڕۆژدا خواردووە، ڕێژەی کۆلیسترۆلی خراپیان دابەزیوە و هەروەها کاری خوێنبەرەکانیان باشتر بووە.

گوێز دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری ئۆمێگا 3، ڕیشاڵ، دژە ئۆکسێنەرکان، ڤیتامین E و ماددە گرنگەکانی دیکە. ترشە چەورییەکانی ئۆمێگا 3 کە لە گوێزدا هەن تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان هەیە و دەتوانن ڕێگری لە ڕەقبوونی دیواری خوێنبەرەکان بکەن و هەروەها سووڕی خوێن باشتر بکەن./.