بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی میلان له بەیاننامەیەکی فەرمی ڕایگەیاند: یانەی میلان به خۆشحاڵییەوه گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ کۆنی دی وینتەر لە یانەی جێنەوا ڕادەگەیەنێت. ئەم بەرگریکارە بەلجیکییە تا 30 ی حوزەیرانی 2030 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆکردووە.

دی وینتەر درێسی ژمارە 5 لە یانەی میلان دەپۆشێت و بڕی گواستنەوەکەی بە 20+5 ملیۆن یۆرۆ ڕاگەیەندراوە./.