بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ئۆفەری زۆرم هەبوو، بەڵام بەشداری لە جامی جیهانی یانەکان ناکەم. ئەم هەواڵە
لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا
بڵاوکرایەوە بۆ کۆتاییهێنان بە دەنگۆی جۆراوجۆر سەبارەت بە داهاتووی.
پێشتر یەکێک لە گۆڤارەکانی سعوودیە بڵاوی کردبوو کە بەرپرسانی
باڵای حکومەتی سعوودیە هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ ئەوەی ڕۆناڵدۆ واز لەو وڵاتە نەهێنێت
و لێی دەپاڕێنەوە کە سعوودیە جێنەهێڵێت.
پێشتر جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا ڕایگەیاندبوو کە رەنگە ڕۆناڵدۆ دوای جێهێشتنی یانەی نەسر بچێتە ڕیزی تیپێکی بەشداربوو لە جامی جیهانی یانەکانی ئەمریکا. ڕۆناڵدۆ دەڵێت سەرەڕای چەندین بانگهێشت و ئۆفەری گەورە کە پێگەیشتووه، بەشداری له جامی جیهانی یانەکان ناکات چونکه بیر له پڕۆژەیەکی درێژخایەن دەکات./.