بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ڕیکاردینیۆ، یاریزانی تەمەن 39 ساڵی فوتساڵی پورتوگال، ئەمڕۆ کۆتایی ژیانی
پیشەگەری خۆی ڕاگەیاند.
له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا به ئامادەبوونی سەرۆکی فیدراسیۆنی
تۆپی پێی پورتوگال ڕایگەیاند: ئەمڕۆ کۆتایی بە ژیانی پیشەگەریم هێنا وەک وەرزشوانێک.
ئەمە قورسترین بڕیارە لە ژیانمدا وەک وەرزشوانێک.
ڕیکاردینیۆ
شەش جار وەک باشترین یاریزانی فوتساڵی جیهان هەڵبژێردرا لە ساڵانی 2010 و 2014 تا
2018. ئەو لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال مۆندیالی 2021 و یۆرۆی 2018ی بردەوە و هەروەها
188 یاری نێودەوڵەتی ئەنجامداوە./.