بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دی یۆنگ بۆ جارێکی دیکە تواناکانی خۆی پیشاندا بە یاستێکی نایاب لە
بردنەوەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە ئەنجامی 0-2 بەرامبەر فینلەندا. لە کۆتایی ئەم یارییەدا
پرسیاری لێکرا سەبارەت بە داهاتووی و دانوستانەکانی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ
بەرشەلۆنە کە لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت.
دی یۆنگ وەڵامی
ئەم پرسیارەی میدیا وەرزشییەکانی دایەوە و ڕایگەیاند: پێم
وایە گرێبەستەکەم لەگەڵ بەرشەلۆنە درێژ دەکەمەوە. ناتوانم دڵنیا بم، بەڵام ئەگەر هەموو
شتێک باش بڕوات، ئەوە ڕوودەدات. مەبەستم
ئەوەیە ئەم هاوینە گرێبەستەکەم درێژ بکەمەوە، بەڵام دەبێت بزانین چی روودەدات. خاڵی
گرنگ ئەوەیە کە هەردوولا ئەمەیان دەوێت و پێموایە ئێمە دەگەینە ڕێککەوتن./.