بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێهدی سەنایی جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری سیاسی ڕایگەیاندووە کە دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەردانی دوو وڵاتی ئەرمینیا و بیلاڕووس دەکات.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەممە 18 ی ئابی 2025 و یەکەم جار بۆ وڵاتی ئەرمینیا دەبێت.

سەنایی ڕایگەیاندووە کە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەو دوو وڵاتە بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانی، گرنگترین ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانە./.