بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەردار ئازمون یاریزانی ئێرانی یانەی تۆپی پێی شەباب ئەهلی، دوای وەرزێکی نایاب، ئێستا وەک بەنرخترین یاریزانی خولی ئیمارات دەستنیشان کرا. هەروەها سەردار ئازمون وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی شەباب ئەهلی لە بردنەوەی سێ نازناوی گرنگی خولی ئیمارات سەرکەوتوو بوو. جگە لەوەش ئەم یاریزانە تۆپی زێڕینی خولی ئیماراتی بردووەتەوە.

ئەو ئاستە نایابانەی سەردار ئازمون وایکردووە نرخی لە ماڵپەری ترانسفر مارکت بگاتە 8 ملیۆن یۆرۆ بە بەراورد بە ڕۆژانی سەرەتای ئامادەبوونی لە تۆپی پێی ئیمارات./.