بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەعفەر قائم پەنا جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری جێبەجێکاری، ڕایگەیاندووە کە سەردانی داهاتووی دکتۆر مەسعود پزیشکیان بۆ پارێزگای ئیلام دەبێت.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگی بە پارێزگا کەمتر گەشەسەندووەکان دەدات.

قائم پەنا ڕایگەیاندووە کە حکومەت تەنیا گرنگی بە تاران نادات و دەچێتە ئەو پارێزگایەی کە کەمتر تا ئێستا دەنگیان بیستراوە./.