بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، بایرن میونشن جارێکی دیکە توانای گەورەی خۆی لە تۆپی پێی ئەڵمانیا نیشاندا
و بە گۆڵەکانی هاری کەین و لویس دیاز لە جامی سوپەر بە ئەنجامی 2-1 بەرامبەر
شتوتگارت سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ئەم بردنەوەیە
بەرامبەر شتوتگارت، نەک تەنیا بایرن میونشنی کرد بە پاڵەوانی یەکەمین جامی سوپەر،
بەڵکو پەیامێکی ڕوونی بۆ ڕکابەرە ناوخۆیی و ئەوروپییەکانیش نارد: تیپێک کە ئەزموونی
نۆیەر و یاریزانە تازەکانی وەک لویس دیاز لەگەڵ هێرشبەرێکی بەتوانا وەک هاری کەین
تێکەڵ دەکات، هێشتا خەونی بردنەوەی هەموو جامەکان دەبینێت./.